٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٣
ئەسپاردەکرانی تەرمی ١٥٠ شەهید لە تاران

ڕێو ڕەسمی ئەسپاردەکرانی تەرمی پاکی ١٥٠ شەهیدی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز کە ڕوفاتەکانیان تازە دۆزراونەتەوە بە ئامادەبوونی بنەماڵەکانی ڕێزداری شەهیدان و خەڵکی ئێران لە تاران دا بەڕێوە چوو.

(ABNA24.com) ڕێو ڕەسمی ئەسپاردەکرانی تەرمی پاکی ١٥٠ شەهیدی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز کە ڕوفاتەکانیان تازە دۆزراونەتەوە بە ئامادەبوونی بنەماڵەکانی ڕێزداری شەهیدان و خەڵکی ئێران لە تاران دا بەڕێوە چوو.

 زۆربەی ئەم شەهیدانە  لە درێژەی ئۆپراسیۆنە جۆر بەجۆرەکانی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزدا شەهید کراون و ڕوفاتەکانیان لە ناوچەکانی تایبەت بە  ئۆپراسیۆنەکان لە  باشووری ئێران ناسکراوە.

لەنێو ئەو شەهیدانە وا ئەمرۆ ئەسپاردە کراون،٣٤ شەهید ناسکراون و دوو کەسیان هاوپێوەندن بە شەهیدانی بەرگریکاری حەرەم و شەهیدانی دیکە بێ ناو و نیشانن.

 حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین"ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران لە ڕێو ڕەسمی ئەسپاردەکرانی تەرمی ١٥٠ شەهیدی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بە باسکردنی ئەمەی کە شەهیدان، ڕاوەستان و بەرخۆدانیان فێری خەڵکی ئێران کرد، بەڕاشکاوی گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆقاومە و بەرخۆدانی خۆیدا هیچ شک وگومانێکی نییە و لەمەڕ ڕاوەستان بەرامبەر دوژمن هیچ گومانێک ناخاتە نێو دڵی و ئەمریکا وەک دوژمنی سەرەکی خۆی دەناسێ.

سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکاییەکان بە هەموو تواناوە ڕادەوەستێت و بەهەموو تواناوە ئامادەیە و لەم گۆڕەپانە دا پەشیمانیان دەکاتەوە.



/129+